ئه‌نجومه‌نى کەمپی مه‌خمور لەبارەی هێرشی شەوی رابردوو راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە

0

نوچەنێت

ئه‌نجومه‌نى کەمپی مه‌خمور راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردوو بڵاوکردەوە و، بەغدا و ئه‌و هێزانه‌ى ئاسمانى عێراق به‌کاردەهێنن بە به‌رپرسیار دەزانێت لە هێرشەکە.

ئێوارەی رۆژى چوارشەممە 6-12-2017 کاتژمێر 6:45 له‌ کەمپى په‌نابه‌رانى “شه‌هید رۆسته‌م جودى”، که‌ له‌ژێر کۆنترۆڵى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندایه‌، هێرشێکى ئاسمانی ئه‌نجامدرا‌. “له‌ ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌دا له‌ هێزه‌کانى پاراستنى مه‌خمور شه‌هید و بریندار هه‌ن”. بەپێی زانیارییەکان سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش بریندار بوون.

ئه‌نجومه‌نى کەمپی مه‌خمور دەڵێت، نازانرێت کێ ئه‌و هێرشەی ئه‌نجامداوه‌، بەڵام حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراق و ئه‌و هێزانه‌ى ئاسمانى عێراق به‌کاردەهێنن، به‌رپرسیارن. “ئاسمانى ئه‌م شوێنه‌ى که‌ هێرشه‌که‌ى لێ ئه‌نجامدراوه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراقه‌وه‌ ده‌پارێزرێت، هه‌ربۆیه‌ له‌سه‌ر ئەو هێرشه‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕێین حکومه‌تى عێراق لێدوانێکى به‌په‌له‌ بدات”.

راگەیەندراوەکەی ئه‌نجومه‌نى کەمپی مه‌خمور ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزه‌کانى پاراستنى مه‌خمور له‌ مانگى ئابى ساڵى 2014ـدا به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى هاوڵاتییانى مه‌ده‌نى کەمپه‌که‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێرشى داعش بپارێزن، دامه‌زراوه‌. “ئه‌و یه‌کینانه‌ له‌لایه‌ن خەڵکی کەمپه‌که‌وه‌ دروستکراون، له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى داعش هاوڵاتیانى مه‌ده‌نیان به‌شێوه‌یه‌کى چالاک پاراستووه‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com