وەزارەتی پەروەردە: نابێت نوسراوى فەرمى لە فەیسبووکى شەخسیەوە بڵاوبکرێتەوە

0

نوچەنێت

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، نابێت نوسراوى فەرمى و ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکان لە فەیسبووکى شەخسیەوە بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە کەسەکە خۆى بەرپرسیار دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە گشتاندنێکدا بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەکانى (هەولێر، سلێمانى، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان) وەزارەتى پەروەردە دەڵێت، بەهۆى بڵاوکردنەوەى هەواڵى نادروست و بەلاڕێدابردن، لەمەودوا نابێت بەهیچ شێوەیەک نوسراوە فەرمییەکانى وەزارەت و ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکان لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییە شەخسیەکان (بەتایبەت فەیسبوک) بڵاوبکرێتەوە.

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، تەنیا بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتى پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەى قەزاکان بۆیان هەیە بەشێوەیەکى فەرمى نوسراو و هەواڵەکانى پەروەردە بڵاوبکەنەوە.

لەبەشێکی دیکەی گەشتاندنەکە دەڵێت هەرکەسێک ئارەزوومەندانە دەتوانێت شێرى بکات، بەڵام بەپێچەوانەوە بڵاوکردنەوەى هەر هەواڵ و نوسراوێک کەسەکە خۆى بەرپرسیار دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com