ماکرۆن گەیشتە قەتەر

0

نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا

ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی دیسەمبەر، بە سەردانێکی یەک رۆژە گەیشتە دۆحەی پایتەختی قەتەر.

ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا، لە هەواڵێکی بەپەلە رایگەیاند: ماکرۆن دوای گەیشتنی نۆ دۆحە، سەردانی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە (أبو نخلة)ی کرد، لە باشوری رۆژئاوای ئەم شارە.

ئەم سەردانەی ماکرۆن بۆ قەتەر لە کاتێکدایە، کە ئەم وڵاتە نزیک بە شەش مانگە لە ژێر گەمارۆی وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، میسر و بەحرەێن دایە، دوای ئەوەی، کە پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانی خۆیان لە گەڵ قەتەر داخست.

وڵاتانی لایەن لە قەیرانی قەتەر، دۆحە بە پاڵپشتی کردنی تیرۆریزم تۆمەتبار دەکەن و لە بەرامبەردا قەتەر جەخت دەکاتەوە، کە سعودیە هەوڵی سەپاندنی هەژمۆنی خۆی دەدات و سەروەری ئەم وڵاتەی پێشێڵ کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com