عەبادی داوا دەکات ترەمپ لە بڕیارەکەی پاشگەز بێتەوە

0

نوچەنێت-الغد پرێس

حکومەتی عێراق، وێڕای خستنەڕووی دژایەتی خۆی لە گەڵ بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندی لە گەل گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە بۆ قودس، هۆشداری دەربارەی دەرهایشتەکانی دەدات.

نوسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پیش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی دیسەمبەر، لە راگەیێندراوێکدا جەختی لە سەر هەڵوێستی عێراق لە دژی بڕیارەکەی ترەمپ کردۆتەوە.

لە بەشێک لە راگەیێندراوەکەی نوسینگەی عەبادی هاتووە: دەربارەی دەرهاویشتەکانی ئەم بڕیارە و کاریگەریەکانی لە سەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان هۆشداری دەدەین، چونکە قودس هێمای پێکەوە ژیانی سەرجەم ئایین و گەلانە و هیچ وڵاتێک بۆی نییە رەوایی و شەرعییەت بە داگیرکاری بدات، بڕیارەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ژێر پێ بخات و مافە رەواکانی فەلەستین نادیدە بگرێت.

حکومەتی عێراق، هەروەها داوای لە دۆنالد ترەمپ کردووە، بۆ وەستاندنی هەرجۆرە گرژییەک، کە دواجار توندتربوونەوەی ئاڵۆزی و توندڕەوی لێ بکەوێتەوە و زەمینە بۆ تیرۆریزم و ناسەقامگیرترکردنی ناوچەکە فەراهەم بکات، لەم بڕیارەی خۆی بکشێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com