کۆریای باکور: پرسیارەکە ئەوەیە، شەڕ کەی دەستپێدەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

لە کاتێکدا ئەمریکا و کۆریای باشور گەورەترین مانۆڕی هاوبەشی ئاسمانییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی کۆریای باکور بەڕێوە بردووە، پیۆنگ یانگ دەڵێت “دەستپێکی شەڕ لە نیمچەدوورگەی کۆریا بۆتە واقع”.

وەزارتەی دەرەوەی کۆریای باکور، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی دیسەمبەر، وێڕای مەحکوم کردنی لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا لە بارەی بەرنامەی موشەکی و ئەتۆمی ئەم وڵاتە، هۆشداری داوە، کە هەر چەند ئامانجی شەڕ نییە، بەڵام ئەگەر رووبدات، خۆی لێ بە دوور ناگرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور لەم بارەیەوە گوتی، لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکا و کۆریای باشور، وێڕای ئەو مانۆڕە هاوبەشە، کە ئەنجامیان دا، نیشان دەدات، کە ئەمریکا هەنگاو بە هەنگاو لە شەڕ نزیک دەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکور، لە زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەوەی ئەم وڵاتە بڵاوی کردۆتەوە، ئێمە نامانەوێ شەڕ روو بدات، بەڵام لە بەر شەڕ هەڵنایێین. ئەمریکا نابێ پشوودرێژی ئێمە تاقی بکاتەوە، ئەگەر شەڕ روو بدات، بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە و ئەمریکاش دەبێ تێچووەکەی بدات.

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور لە بەشێک لە راگەیێندراوەکەی دەڵێت، پرسیارێک، کە لەم دۆخەی ئێستادا لە جێێ خۆیەتی ئەوەیە، کە شەڕ کەی روودەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com