یەکێتی ئەفریقا: نیگەرانی گەڕانەوەی ٦٠٠٠ چەکداری داعشین

0

نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا

بەرپرسێکی باڵای ئەمنی یەکێتی ئەفریقا دەڵێت، ٦٠٠٠ ئەفریقی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا پەیوەست بوونە بە ریزەکانی داعش لە عێراق و سوریا و لە ئێستادا نیگەرانی گەڕانەوەی ئەم ژمارەیە لە چەکدارانی داعشین.

ئیسماعیل شرگویی، کۆمیسیۆنێری ئاشتی و ئاسایشی یەکێتی ئەفریقا لەم بارەیەوە دەڵێت: وڵاتانی ئەفریقی دەبێ بۆ پاراستنی باری ئەمنی ئەم یەکێتییە، لە رووی زانیاری و هەواڵگرییەوە هاوکاری یەکتر بن، بە تایبەت لەبارەی گەڕانەوەی ئەم میلیشیایانە.

ئەم بەرپرسەی یەکێتی ئەفریقا دەشڵێت، بە پێێ ئەو زانیاری و راپۆرتانەی، کە لەبەردەستدان، لە کۆی ٣٠ هەزار کەس لە ئەندامانی بیانی ریزەکانی داعش، شەش هەزار کەسیان ئەفریقین و روویان کردۆتە ریزەکانی داعش لە سوریا و عێراق.

دوای سەرهەڵدانی داعش لە سوریا و عێراق و راگەیاندنی خەلافەتی ئیسلامی لە لایەن ئەم گروپەوە، بە دەیان هەزار کەس لە میلیشیا بیانیەکان روویان کردە سوریا و عێراق و بە ریزەکانی ئەم گروپەوە پەیوەست بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com