کێ دەبێتە میراتگری قەڵەمڕەوی داعش؟

0

نوچەنێت-کاپ ئێکس

هێنری کسینجەر، وەزیری دەرەوە و راوێژکاری پێشووتری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و یەکێک لە ناسراوترین ستراتیژیستەکانی ئەمریکا، لە گوتاڕیک بە ناونیشانی: سیستەم و بێ سیستەمی لە جیهانی لەحاڵی گۆڕان، کە لە سەر پێگەی کاپ ئێکس بڵاو بۆتەوە، تاوتوێی سیستەمی نوێی جیهانی کردووە.

کسینجەر لە گوتارەکەی خۆیدا دەڵێت، لە ئورئاسیا و لە سنوورەکانی روسیا، سیستەمی جیهانی لە گەڵ گرتف بەرەوڕوویە، بەڵام ئەم سیستەمە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسی دابەشبوونی لە سەرە.

وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، کە سیستەمی ڤێستفاڵیایی دوای جەنگی یەکەمی جیهان لە حاڵی هەڵوەشانەوەدایە.

بە بۆچوونی کسینجەر، چوار وڵاتی عێراق، سوریا، لیبیا و یەمەن، سەروەری خۆیان لە دەستداوە و بوونەتە مەیدانی بەریەککەوتن و ململانێی ئەو گروپانەی، کە نیازی سەپاندنی هەژمۆنی خۆیان هەیە.

کسینجەر لە درێژەی گوتارەکەیدا دەنووسێت: لە چەند ناوچەیەکی عێراق و سوریا، داعش خۆی وەک دوژمنی بێ بەزەیی شارستانییەتی سەردەم ناساندووە، لە وەها دۆخێکدا ئەم قسەیە، کە دەڵێت “دوژمنی دوژمنی ئێوە، دەتوانێ دۆستی ئێوە بێت، ئیدی هیچ مانایەکی نییە”.

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوژمنی دوژمنی ئێوە، رەنگە دوژمنی ئێوە بێت. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هۆی ناسەقامگیری ئایدیالۆژیەکانی، جیهانی خستۆتە ژێرکاریگەری خۆیەوە. جەنگی جیهانی دەرەوە لە گەڵ گروپی تیرۆریستی داعش، دەتوانێ ئەم بابەتە بە باشی روونبکاتەوە. زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە، لە ئێرانەوە بگرە تاکوو وڵاتانی عەرەبی، سەبارەت بە لەناوبردنی داعش کۆک و هاوڕان، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، کە کام وڵات یان گروپ بڕیارە قەڵەمڕەوی داعشی وەک میرات بە نەسیب بێت؟هاوپەیمانیەکی سوننە؟ یان ناوچە و گروپێکی ژێر نفوز و دەسەڵاتی ئێران؟ وەڵامی ئەم پرسیارە گەلێک ئاڵۆزە، چونکە روسیا و وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، لایەنگری لایەنێک دەکەن.

کسینجەر پێی وایە، ئەگەر قەڵەمڕەوی داعش بکەوێتە ژێر دەستی هێزەکانی ژێر پشتیوانی ئێران، هیلالێکی زەمینی لە تارانەوە تا بەیروت پێکدێت، کە ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنی، کە ئیمپراتوریەتی ئێران خەریکە شکڵ دەگرێت. ئەمە لە کاتێکدایە، کە لێکدانەوەکانی رۆژئاوا بە هۆی رەفتاری پێچەوانەوە و لە حاڵی گۆڕانی تورکیا، تا دێ ئاڵۆزتر دەبێت. تورکیا سەردەمانێک فاکتەرێکی پێکهێنەری هاوسەنگی لە نێوان وڵاتانی سێکۆلار و نوسخەی ئیسلامی ئایدیۆلۆژی هەژمار دەکرا.

تورکیا بە رێگەی کۆنتڕۆڵی رێڕەوی پەنابەران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەوروپا، شوێندانەری خۆی هەیە. هەروەها بە رێگەی گواستنەوەی نەوت و شتومەک لە سنوورەکانی باکوری خۆیەوە، پلانەکانی واشنتۆن تێکدەدات. پاڵپشتی تورکیا لە بزاوتی سوننەکان، وێڕای هەوڵەکانی بۆ لاوازکردنی سەربەخۆیی خوازی کوردەکان یەکانگیر بووە.

لە لایەکی دیکەوە، رۆڵی نوێی روسیا لە سەر سیستەمی نوێ، کە بەرەبەرە لە دایک دەبێ، شوێندانەرە. بەم پێیە، رۆڵی روسیا لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی قەڵەمڕەوی داعش، تاقیکردنەوەیەکی یەکلاکەرەوەیە. یان ئەوەی، کە هەنگاوەکانی روسیا لە ژێر کاریگەری نۆستالژیای مێژوویی هەژمۆنی ستراتیژی ئەم وڵاتەیە؟ ئەگەر یەکەمیان دروست بێت،سیاسەتی هاوکاری رۆژئاوا لە گەڵ روسیا بنیاتنەر دەبێت.

ئەگەر دووهەمین دروست بێت، ئەوە دەبێ چاوەڕێی سەرهەڵدانی سەرلەنوێی کایەکانی شەڕی سارد بکەین. هەر بۆیەش، سیاسەتی روسیا لە بارەی کۆنتڕۆڵکردنی قەڵەمڕەوی داعش، تاقیکردنەوەیەکی گرنگە، رۆژئاواش لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە. دونیای رۆژئاوا دەبێ بڕیار بدات، کە کامە ئەنجام لە گەڵ سیستەمی نوێی جیهانی یەکانگیر و بە قازانجە. هەروەها دەبێ بە چ شێوەیەک پێناسەی بکات. رۆژئاوا ناتوانێ تەنها بەرامبەر بە یەک بژاردە، کە لە سەر ململانێ و ریزبەندی مەزهەبی بنیات نراوە، خۆی بە دەستەوە بدات، چون لە نێوان خودی ئەم ریزبەندیە مەزهەبیەدا ناکۆکی و ناتەبایی بە فراوانی بوونی هەیە.

پشتیوانی رۆژئاوا دەبێ بە ئامانجی سەقامگیری بێت. جیهانی رۆژئاوا دەبێ بەرامبەر بە هەر ریزبەندییەک، کە زۆرترین هەڕەشە لە سەقامگیری دەکات، بوەستێتەوە. هەروەها هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەکانی دەبێ درێژماوە بێت و نابێت خۆی بە تاکتیکی کاتی ببەستێتەوە. ئەگەر رۆژئاوا بەبێ پلانێکی جیئۆستراتیژی بچێتە ناو ململانێکانەوە، بێ گومان پاشاگەردانی و بێ سەروبەریی زیاتر دەکات.

ئەگەر رۆژئاوا لە رووی مەفهومی و لە رووی راستییەوە، پاشەکشە بکات، زلهێزەکانی وەک چین و هیند، توانای ئیدارەدان و کۆنتڕۆڵکردنی پشێوی و ئەم پاشاگەردانیەیان لە ناوخۆ و بە درێژایی سنوورەکانی خۆیان نییە، وێڕای سوریاش بەرەبەرە پێگەی رۆژئاوا لێژ دەکەن و دەبنە جێگرەوە. ئەگەر ئەمە روو بدات، سیستەمی نوێی جیهانی، کە بۆ چەندین سەدەیە باڵا دەستبووە، لە بەریەک هەڵدەوەشێتەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com