کێشەکانی بەردەم ئاوەدانکردنەوەی عێراق

0

نوچەنێت-من و تو

نزیک بە سێ ساڵی خایاند تاکوو دەوڵەتی بەغدا توانی شاری موسڵ لە چەکدارانی داعش پاک بکاتەوە، تێچووی ئەم سەرکەوتنەش کەم نەبوو.

هەر چەند، کە دوایین بنکەی سەربازی داعش لە شاری موسڵ رووبەرێکی ئەوتۆی نەبوو، بەڵام تا دەیان کیلۆمەتر دوورتر لەم بنکەیە، بینایەک شک نابەی، کە تێک نەڕووخابێت.

لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش، بە هەزاران خانوو، قوتابخانە و بازاڕ تێک رووخاون. تەنها پێنج پرد بەرەو رووباری فورات لە ئەنجامی هێرشە موشەکیەکان تێک رووخاون. ئەمانە تەنها بەشێکن لە کاولکاریەکانی شەڕی داعش لە بەشی باکور و رۆژئاوای عێراق.

دەوڵەتی بەغدا رایگەیاندووە، کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەم کاولکاریانە پێویستی بە بودجەیەکی سەد ملیار دۆلاری هەیە. ئەم بەراوردە تەنها تێچووی نۆژەنکردنەوەی  بینا و خانووەکانی ئەم شارەیە.

تاکوو ئێستا هیچ وڵاتێک بۆ یارمەتیکردن بە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە بەڵێنی بە بەغدا نەداوە. عێراق چاوی ئومێدی بڕیوەتە وڵاتانی وەک سعودئە، ئیڕان و وڵاتانی کەنداو، تا بەڵکوو هاریکاری بکەن. بڕیارە نەتەوەیەکگرتووەکان بودجەیەکی نە زۆر بۆ ئەم پرۆسەیە تەرخان بکات، بەڵام ئەم بڕە یارمەتیە بە گوتەی بەرپرسانی عێراق چارەسەر نییە.

تاکوو ئێستا ئەگەر بینایەک نۆژەن کرابێتەوە، تەنها بە هۆی یارمەتی خەڵکەکە و بە پشت بەستن بە پاشەکەوتەکانیان ئەنجام دراوە. بە پێی براوردی نەتەوەیەکگرتووەکان، دەبێ ٤٠ هەزار خانوو ساز بکرێت، تاکوو ئاوارە کان بتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

تاکوو ئێستا ئەمریکا و ئەڵمانیا هەر کامەیان بە رێژەی ١١٥ و ٦٤ ملیۆن دۆلار یارمەتییان پێشکەش بە دەوڵەتی عێراق کردووە. رێکس تیلەرسن، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا خەونی عێراقی بۆ وەرگرتنی یارمەتی و هاوکاریەکان تێکداوە و گوتوویەتی، کە ئاوەدانکردنەوەی ئەم شوێنانە ئەرکی ئەمرتکا نییە و ئەم وڵاتە چیدی لە توانایدا نییە، کە یارمەتی بەغدا بکات.

لە لایەکی دیکەوە، عێراق بە نیسبەت ئاوەدانکردنەوەی ناوچە شیعە و سوننەکان هەڵاواردن قایل دەبێ، لە کاتێکدا، کە زۆرتری ناوچە زیاندیتووەکان سەر بە ناوچە سوننەکانی ئەم وڵاتەن. دەوڵەتی عێراقیش لەم بارەیەوە یارمەتییەکی ئەوتۆی بە پاشماوەکانی ئەم ناوچانە نەکردووە.

شارەزایان پێیوان وایە، کە هەڵاواردن لە نێوان دانیشتوانی شیعە و سوننە، ئەنجامێکی ئەرێنی بۆ ئەم وڵاتە بەدواوە نییە، بێجگە لەو گروپە توندڕەوانەی، کە ئەم دۆخە وەک دەرفەتێک لە بەرژەوەندی خۆیان بەکار دەهێنن. سەرۆکی شارەوانی موسڵ گوتوویەتی: ئەگەر موسڵ ئاوەدان نەکرێتەوە، دەبێ چاوەڕیی گەڕانەوە و تەڕاتێنی گروپە تیرۆریستیەکان بکرێت.

داگیرکردنی موسل لە لایەن داعشەوە و کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەم شارە، کە بە دووەمین شاری گەورەی عێراق هەژمار دەکرێ، لانی کەم ٩٠٠٠ کوژراو و ٦٠٠ هەزار ئاوارەی لێکەوتۆتەوە.

لە ئێستادا بە تەواوی بوونی شەڕ و گەڕانەوەی بە ئارامی ژیان بۆ ناوچە جەنگیەکان، دەبێ چاوەڕێ بکرێ ئایا وڵاتانی دراوسێی وەک ئێران، ئامادەن بۆ پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی شار و کاولکاریەکان، هاریکاری دەوڵەتی بەغدا بکەن یان نا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com