ئێڕان هەڕەشەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

بێهروز کەماڵوەندی، جێگری رێکخراوی وەزەی ئەتۆمی ئێران دەڵێت، لە ئەگەری سەپاندنی سەرلەنوێی گەمارۆکان و پێشێلکردنی رێککەوتنی ئیڕان و وڵاتانی زلهێزی جیهان، ئێران بێ وەڵام نابێت و کاردانەوە و بژاردەی جیاوازی لە بەردەستدایە،کە یەک لەوان بردنەوەی سەرەوەی رێژی پیتاندنی یۆرانیۆمە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەبێ تا چەند رۆژی داهاتوو بڕیاری کۆتایی لە سەر هێشتنەوە یان هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران بدات.

بە پێی رێککەوتنی ئەتۆمی، لە ئەگەری پابەندبوونی ئێران بە خاڵەکانی رێککەوتنەکە، ئەمریکا دەبێ هەر ١٢٠ رۆژ جارێک، هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێران درێژ بکاتەوە.

جێگری رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لەم بارەیەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت: ئەگەر هەڵپەساردنی گەمارۆکان لە کاتی دیاریکراو واژۆ نەکرێ، دەست بە جێ یان چەند رۆژی دواتر، ئێران یەکەم کاردانەوەی دەبێت.

کەماڵوەندی،کەمکردنەوەی هاوکاریەکانی ئێران لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتم بە یەکێکی دیکە لەو بژاردانە ناودەبات کە ئێران لە بەرەدستی دایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com