کۆشکی سپی: بەرامبەر بە سەرکوتی خەڵکی ئێران بێ دەنگ نابین

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

کۆشکی سپی لە بەیانێکدا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە بارەی دۆخی هەزاران کەس لە خۆپیشاندەرانی ئێرانی، کە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون جەخت دەکاتەوە، کە بەرامبەر بە سەرکوت و پێشێلکاریەکانی مافەکانی خەڵکی ئێران بێ دەنگ نابین.

لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە: ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ نیگەرانی چارەنووسی هەزاران کەس لە خۆپیشاندەرانی ئێرانییە، کە دژ بە دیکتاتۆرییەتی حکومەتی ئێران هاتنە سەر شەقام و ئێستا لە گرتووخانەکانی ئەم وڵاتەدان.

کۆشكی سپی هەروەها نیگەرانی خۆی لە بارەی ئەشکەنجە و کوژرانی دەستگیرکراوەکان خستۆتەڕوو و خوازیاری ئازادکردنی دەست بە جێی هەموو زیندانیانی سیاسی ئێران و بە تایبەتی دەستیرکراوەکانی ئەم دواییانەیە.

کۆشكی سپی راشیگەیاندووە، بەرامبەر بە کردەوە و هەنگاوەکانی حكومەتی ئێڕان بۆ سەرکوتکردنی مافە بنەڕەتیەکانی ئەم هاوڵاتیانە بێ دەنگ نابین و رێبەرانی ئێران ناچار دەکەین لەم بارەوە وەڵامدەر بن.

لە راگەیێندراوەکەی کۆشكی سپی جەخت کراوەتەوە سەرباری ئەوەی، کە حكومەتی ئێران، بانگەشە بۆ دیموکراسی دەکات، بەڵام کاتێک، کە خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ داوای ژیانی باشتر و کۆتایی هێنانی بە نابەرابەری دێنە سەر شەقام، بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوتیان دەکات و سیمای راستەقینەی خۆی نمایش دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com