رێپۆرتەری تایبەتی مافەکانی مرۆڤ: کۆماری ئیسلامی  ناچارە لە گەڵ خەڵک سازش بکات

0

نوچەنێت-بی بی سی

عاسمە جەهانگیر، رێپۆرتەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە چاوپێکەوتن لە گەڵ بەشی فارسی کەناڵی بی بی سی، جەخت دەکاتەوە، کە کۆماری ئیسلامی ئێران ناچارە سازش لە گەڵ خەڵکی ئەم وڵاتە بکات و چیدی ناتوانێ درێژەی بە رەوتی سەرکەوت و داپڵٶسینی خەڵکی ناڕازی بدات.

خانمی جەهانگیر دەشڵێت: پێشتریش بەردەوام دووپاتمان کردۆتەوە، کە ئەشکەنجە لە گرتووخانە و زیندانەکانی ئێران، دیاردەیەکی باوە؛ ئەم دیاردەیەش بە پێچەوانەی رێوشوێن و یاسا نێودەوڵەتیەکانە.

رێپۆرتەری مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت: بەردەوام نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ئەشكەنجە و ئازاری زیندانیان بە بەرپرسانی رژێمی کۆماری ئیسلامی گەیاندووە.

خانمی جەهانگیر هەروەها دەڵێت: رووداوەکانی ئەم دواییانە، نیگەرانیەکانی منی پشتڕاست کردەوە و ترسی ئەوەم هەیە، کە کۆمەڵگای ئێران ببێتە دووجەمسەری. لە لایەک هێزە سەربازیەکانی، بەسیج و میلیشیاکان، لە لایەکی دیکەشەوە خەڵکی ئێرانن، کە داوای رەوا و بە جێیان هەیە.

خانمی جەهانگیر هۆشداری دەداتە حکومەتی ئێران و دەڵێت “دەسەڵاتدارانی ئێرانی چیدی ناتوانێ بە رێگەی ترس و تۆقاندن، بۆ هەمیشە درێژە بەم رەوتە بدات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com