سەلاحەدین دەمیرتاش لە ئیستەنبوڵ دادگایی دەکرێت

0

نوچەنێت

هاوسەرۆكی هەدەپە لە ئیستەنبوڵ دادگایی دەکرێت و پلاتفۆرمی پارێزەرانی ئازادیخواز داوا دەکات لەبەردەم دادگای ئیستەنبوڵ گردبوونەوە بکرێت. 

نزیکەی مانگێک پێش ئێستا دەمیرتاش لەسەر تۆمەتێکی دیکە، کە درابووە پاڵی لە دادگای سیلیڤری ئەنقەرە بڕیاربوو دادگایی بکرێت، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی لە شوێنی دادگاییەکەی لەلایەن خودی دەمیرتاش و هەدەپە، دادگاییەکە بۆ نێوەڕاستی ئەمساڵ دواخرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، رۆژی هەینی 12-1-2018 سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی هەدەپە لە ئیستەنبوڵ دادگایی دەکرێت و پلاتفۆرمی پارێزەرانی ئازادیخواز داوا دەکات لەبەردەم دادگای ئیستەنبوڵ گردبوونەوە بکرێت. 

هەروەها وەک بڵاوکراوەتەوە، پرۆسەی دادگاییکردنەکە کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ دادگای سەرەکی سزاكانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت. داواکاری گشتی و سکاڵاکارەکان داوایان کردووە هاوسەرۆکی هەدەپە بە سەرجەم ٤٨٦ ساڵ بەندکران سزا بدرێت. هاوکات پلاتفۆرمی پارێزەرانی ئازادیخواز لە تورکیا داوا دەکات لەبەردەم دادگای ئیستەنبوڵ لەکاتی دادگاییکردنی دەمیرتاش گردبوونەوە ئەنجام بدرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com