حەیدەر عەبادی، قەوارەیکی نوێ بۆ هەڵبژاردنەکان پێکدێنی

0

نوچە-فارس

بەرپرسی نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، عەبادی بە نیازە هاوپەیمانیەکی نوێ  بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان پێکبهێنێت.

بە گوتەی«حیدر حمادة»، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پلانیدایە، فراکسیۆنێکی  لە ژێر ناوی فراکسیۆنی النصر، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق پێکبهێنێ.

«حیدر حمادة» دەڵێت، ژمارەیەکی بەرچاو لە کاندید و هاوپەیمانەکانی عێراق، بە تایبەتی هێزە خۆبەخشەکانی عێراقی کە بەشداری بەرەکانی شەڕی داعشیان کردووە، پەیوەست دەبن بەم هاوپەیمانیە نوێیەی کە عەبادی سەرکردایەتی دەکات.

بە پێی ئەم راپۆرتە، عەبادی خوازیاری پەیوەست بوونی لاوان و کاندیدە سەربەخۆکانە بەم هاوپەیمانییە و لیستی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەموو پارێزگاکان عێراق لە خۆ دەگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com