راوێژکارانی ترەمپ، پێشنیاری هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکەن

0

نوچە-رۆیتەرز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەرباری پێشنیار و راسپاردەی  راوێژکارەکانی بۆ درێژکردەوەی هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، پێداگری لە سەر بۆچوونی خۆی دەکات.

بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ، وێڕای خستنە رووی ئەم بابەتە، ئاشکرای دەکات کە بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە،١١ی جانیوەری، سەرۆکی ئەمریکا لە گەڵ راوێژکارەکانی کۆبێتەوە  وتاوتوێی ئەم پرسە بکات.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە ئەمریکیە، ئەگەر ترەمپ رەزامەندی لە سەر بۆچوونی راوێژکارەکانی دەرببڕێ، درێژکردەوەی هەڵپەساردنی گەمارۆکان، دانانی گەمارۆی زیاتری بۆ سەر بەرپرسانی پلە یەک و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی ئێرانی بەدواوە دەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا، تا کۆتایی رۆژی هەینی کاتی لە بەردەستدایە کە بڕیاری کۆتایی خۆی لەم بارەوە بدات.

ئیران رایگەیاندووە، ئەگەر ترەمپ بڕیاری درێژکردەوەی گەمارۆکان بدا، بە مانای پێشێلکردنی رێککەوتنی ئەتۆمییە  وتاران بەرامبەر بەم پێشێلکارییە بێ دەنگ نابێ و کاردنەوەی خۆی دەبێت.

بە گوتەی جێگری رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، یەکێک لە بژاردەکان پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەیەکی زیاترە. کەم کردنەوەی هاوکارییەکانی ئێران لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، بژاردەیەکی دیکەی ئێران دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com