پۆلیسی سلێمانی: هاوڵاتییەك بەهۆی مین گیانی لەدەستدا

0

نوچەنێت

گوتەبێژی پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوڵاتییەكی تەمەن ٥٥ ساڵ لەگوندی گۆلێ-ی سەربەقەزای ماوەت، بەهۆی تەقینەوەی مینێكەوە گیانیلەدەستداوە.

رائید ئیقبال محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی سلێمانی رایگەیاند”ئەمڕۆ پۆلیسی ماوەت، لەگیانلەدەستدانی هاوڵاتییەك ئاگاداركراونەتەوە بەهۆی تەقینەوەی مینێكەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاوڵاتییەكە تەمەنی ٥٥ ساڵەو پیشەی كاسبەو لەگوندی گۆلێ-ی سەرقەزای ماوەت، مینی پێدا تەقیوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کەدوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی هاوڵاتییەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوەو لێكۆڵینەوەش لەرووداوەكە دەستیپێكردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com