حزبی دەعوە بە دوو لیست لە هەڵبژاردن بەشدار دەبێت

0

نوچەنێت

راوێژکاری نوری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، حزبی دەعوە ئیسلامی، پشتیوانی لە دوو لیستی دەکات، یەکێکیان بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی و ئەوە دیکەیان بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی.

ماوەیەکی کەمی ماوە بۆ کۆتاییهاتن بە پێشکەشکردنی هاوپەیمانییەکان بۆ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق، بەڵام کێشە کەوتووەتە نێو حزبی دەعوە، بەهۆی لیستی مالیکی و عەبادی، چونکە لە کاتێکدا مالیکی هاوپەیمانیێکی بەناوی دەوڵەتی یاسا پێکهێناوە، حەیدەر عەبادی هێشتا لیستی پێشکەش نەکردووە و ناشییەوێت لەنێو لیستەکەی مالیکی بەشداربێت.

عەباس موسەوی، راوێژکاری نوری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق بە (رووداو)ی راگەیاند، حزبی دەعوە ئیسلامی، پشتیوانی لە دوو لیستی دەکات، یەکێکیان بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی و ئەوە دیکەیان بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حزبی دەعوە.

لەبارەی ناوی ئەو لیستەی کە عەبادی سەرۆکایەتی دەکات، موسەوی  هیچ زانیارییەکی  نەخستووەتەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com