پەرلەمانتارێک: ئەوەی لە ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ روودەدات پڕۆسەی تەعریبکردنە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوەی روودەدات لە ناوچە کوردستانیەکانی دەروەی ئیدارە هەرێم، پڕۆسەی تەعریبکردنە.

لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، بە ئاشکرا پێشێلکاری بەرامبەر بە کورد لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بەرۆژی روناک پڕۆسەی تەعریبکردن جێبەجێدەکرێت و هاوڵاتیانی کورد لەناوچەکانی خۆیان دەر دەکرێن، یەکەمین هەوڵی تەعریبکردنیش لە گوندی پەلکانە درا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شوان شێخ ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی یاسایی، لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “لە پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەك پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون لەسەر پرۆسەی بە تەعریبکردنی ناوچە کوردستانیەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئێمە خەریکی ئەو بابەتەین؛ دوێنێش لەناو کۆبوونەوەی پەرلەمان راپۆرتێک خوێندرایەوە لەسەر ئەو بابەتە”.  

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت “سەرچاوەی کێشەکە عێراقە و ئەوان پێشێلی مافی دەستورییان کردووە، ماددەی ١٤٠یان جێبەجێ نەکردووە، بۆیە پێویستە هەڵمەتێک دژی ئەو ناحەقیانەی، کە بەرامبەر بەناوچە کوردستانیەکان و کورد لەو ناوچانە دەکرێت رابگەیەندرێت، چونکە ئەمە پڕۆسەیەکی تەعریبکردنە، بەلاوە نانی کورد و دەرکردنی کوردە لە پۆستەکانیان و شوێنەکانیان بە کەسانی عەرب پڕدەکرێنەوە”.

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، کە لیژنەکەمان لە هەفتەی دابێت لەگەڵ دەستەی ناوچە کوردستانیەکان، ئەنجومەنی کەرکوك و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوە ئەنجام دەدات، لەسەر پڕۆسەی تەعریبکردن لەو ناوچانە. 

شوان شێخ ئەحمەد گوتیشی “عێراق لە گەڵ بنەمای هێز مامەڵە دەکات، بۆیە هیچ کاتێك ئەمنیەت لەم ناوچانە بەرقەرار نابێت، بەم کارانە نەکورد لەناو دەچێت و نەئەوانیش بۆیان دەچێتە سەر، پێویستە هەموومان بگەڕێینەوە سەر مافە دەستورییەکان و بەگفتوگۆ چارەسەری بکەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com