سەعدی پیرە: ئەو لایەنانەی لە بەغدا حکومەتی هەرێم بە ناشەرعی ناودەبەن، دەبێ سەرکۆنە بکرێن

0

 نوچەنێت

سەعدی پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەو لایەنەی بڕواتە بەغدا و حكومەتی هەرێم بە ناشەرعی باس بكات، كارێكی تێكدەرانەیە و دەبێ رێی لێ بگیرێت و سەركۆنە بكرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاند”وەك یەكێتی پێمان وایە، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لایەنەكان ئازادن بە تەنیا بەشدار دەبن، یاخود هەر لایەنە و لەگەڵ لایەنێكی دیكەدا هاوپەیمانی دەبەستن، بەڵام بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پێناو سەنگ و قورسایی خۆمان، یەك لیستیمان پێ باشە”.

سەعدی پێرە، یەک لیستی لایەنە كوردستانییەكان بۆ هەڵبژاردنی عێراق، بە- بەرگرتن لە کەڵکوەرگرتنی نەیاران لە درزی نێوماڵی کورد دەزانێ ودەڵێت”بەو شێوە درز و كەلێنێك نامێنێتەوە، تاوەكو لایەنە نەیارەكانمان سوودمەند بن لەو ناكۆكییانەی لە نێوانماندا هەن”.

پسەعدی پیرە هەروەها دەڵێت”هەر لایەنێكی سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئایینی سەردانی بەغدا، لە پێناو چارەكردنی كێشەكان بكات و سكاڵا لەسەر ناهەمواری بارودۆخی نێوان هەرێم و ناوەند بكات، پێشوازی لێ دەكەم و كارێكی مەشروعە، بەڵام ئەو لایەنەی بڕواتە بەغدا و حكومەتی هەرێم بە ناشەرعی باس بكات و ئەو لایەنانەیشی لە حكووەتدان بە ناشەرعی ناویان ببەن، ئەوە كارێكی تێكدەرانەیە و دەبێ رێی لێ بگیرێت و سەركۆنە بكرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com