مۆگرینی: یەکێتی ئەوروپا پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی دەمێنتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، جەخت لە سەر پابەندبوونی ئەم یەکێتییە بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران دەکات و داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکات، هەوڵ بۆ پاراستن و بەردەوامی بدەن.

بە پێی تویتەری یەکێتی ئەوروپا، فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، دوای کۆبوونەوە هاوبەشی لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران، فەڕەنسا، ئەڵمانیا  وبەریتانیا، رایگەیاند.

یەکێتی ئەوروپا، پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی وەک خاڵێکی سەرەکی بۆ ئەمن و ئاسایشی خۆی دەمێنێتەوە  وداوا لە هەمووو لایەنەکانی ئەم رێککەوتنە دەکات، بە شێوەی جددی و شوێندانەر، هەوڵی جێبەجێکردنی بدەن.

مۆگرینی رایگەیاند،  موشەکە بالستیەکانی ئێران و مەسەلەی تەنگژەی ناوچەیی و دەستوەردانەکانی ئێران، بابەتێکی جیاواز لە رێککەوتنی ئەتۆمی هەژمار دەکرێن. دەبێ بە شێوازی خۆی و لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا باسیان لە سەر بکرێت.

بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هەروەها گوتی، رێککەوتنی ئەتۆم ئێران، رێککەوتنێکی کارامەیە  ویارمەتی بئاسایشی جیاهانی داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com