ئەمریکا گەمارۆی نوێ دەخاتە سەر ئێڕان

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

لە سەروبەندی کۆتایی وادەی دیاریکراو بۆ راگەیاندنی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی هەڵپەساردنی گەمارۆ ئەتۆمیەکانی سەر ئێران، وەزیری خەزێنەرداری ئەمریکا دەڵێت: چاوەڕێ دەکات، کە دۆناڵد ترەمپ کۆمەڵێک سزا و گەمارۆی نوێ بۆ سەر تاران دیاری بکات.

بە پێی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئێستیڤێن مێنۆجین، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا گوتوویەتی: چاوەڕێ دەکات گەمارۆی نوێ بخرێتە سەر ئێران. ئێمە ئێرانمان خستۆتە ژێر چاودێری و پلانی گەمارۆکان ئامادەن و پێم وایە دەکرێ چاوەڕێی گەمارۆی زیاتر بن بۆ سەر ئێران.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، رۆژی رابردوو رایگەیاند، ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا بڕیار لە سەر هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێران بدات، رەنگە گەمارۆی ئامانجداری دیکە بۆ سەر بەرپرسان و  دام و دەزگاکانی حکومەتی ئێران رابگەیەنێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com