دوو منداڵی دیکەی کوردی ئێزدی رزگار کران

0

نوچەنێت

نووسینگەی رزگارکردن و هێنانەوەی کوردانی ئێزدی، لە پارێزگایی دهۆک رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بە هاوکاری خێرخوازان توانیمان دوو منداڵی دیکەی ئێزدی، لە شاری مووسڵ رزگار بکەین.

عەبدوڵڵا شرێم، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە”ئەو دوو منداڵانە چەند خێزانێکی عەرەب بردبوویانن و دەیانگوت منداڵی ئێمەن، بەڵام بە رێگای دادگا و پشکنینی دی ئێن ئەی دەرکەوت ئەو منداڵانە ئێزدین و خەڵکی شەنگالن”.

ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات، ئەو منداڵانە بە ناوەکانی مریەم، خەڵکی تلبەنات و دلۆڤان، خەڵکی وەردەیەی باشوری قەزای شەنگالن، رێکەوتی ٣ی مانگی ٨ی ساڵی ٢٠١٤ کەوتبوونە ژێر دەستی داعش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com