ئاسۆمامەند:دۆخی ئێستای کەرکوک باش نییە و تەعریبی بێشومارهەیە

0

 نوچەنێت

بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی رایدەگەیەنێت، ئەوەی ئێستا حکومەتی عێراق دەیکات، هەوڵدانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان.

ئاسۆ مامەند، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوک، لەچاو پێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا لەگەڵ کەناڵی رودا رایگەیاند”دۆخی ئێستای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان باش نییە. ئەوەی حکومەتی عێراق بەناوی فەرزی دەستور دەیکات هەمووی پێچەوانەی دەستور و یاسایە، بەغدا نەک هەر بۆ کەرکوک، بەڵکو نیەتەکەی ئەوەیە قەوارەی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە، کە پێچەوانەی دەستورە “.

هەروەها گوتی”ئەگەر دۆخی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بەمشێوەیە بەردەوام بێت، دەبێ یان خۆپیشاندان بکرێت یاخود کورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە”.

ئاسۆ مامەند دەڵێت”ئێستا تەعریبکردنی بێشوومار و تەشەیوع (بەشیعەکردنی خەڵک) هەیە، دۆخی کەرکوکمان پێخۆش نییە، بەڵام مانەوەمان پەیوەندی بە بڕیاری سەرکردایەتی کوردەوە هەیە”.

ئاسۆ مامەند، کەهاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە، دەڵێت”دەبێ هەموو حیزبە کوردستانییەکان کۆببنەوە و یەک بڕیار بدەن، بژاردەکانیش ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی یان کشانەوە لە تەواوی پرۆسەی سیاسی عێراقە بە سەرۆککۆماریشەوە”.

بەرپرسە باڵاکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی داهاتوو حیزبە کوردستانییەکان لە کەرکووک کۆدەبنەوە و بڕیار دەدەن، ئەگەر بڕیاری خۆپیشاندان درا، ئەوا مۆڵەت لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەردەگرن و بە ئاشتییانە دەنگی گەلی کورد دەگەیێننە دەرەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com