کۆشكی سپی: ترەمپ بەشداری کۆربەندی ئابووری جیهانی داڤۆس دەبێ

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

گوتەبێژی باڵای کۆشكی سپی دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا لە پلانیادایە بەشداری لە کۆربەندی ئابووری جیهانی بکات، کە بڕیارە کۆتایی مانگی جانیوەری لە شاری داڤۆسی سویس بەڕێوەبچێت.

بە گوتەی سارا سەندەرز، گوتەبێژی کۆشكی سپی، ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ، بەشداری کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس دەبێ و سەبارەت بە ئجێندای کاری خۆی واتە “ئەمریکا لە ئەولەوییەتی یەکەم” گوتارێک پێشکەش دەکات.

تەوەری سەرەکی کۆربەندی ئابووری جیهانی داڤۆس بۆ ئەم ساڵ، کە بڕێارە رۆژانی ٢٣ تاکوو ٢٦ی جانیوەری بەردەوام بێت، تاوتوێکردنی هۆکارەکانی کەلێنی ئابوری، سیاسی و کۆمەلآیەتی لە کۆمەڵگاکانی جیهان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیانە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەر زاری بەرپرسێکی باڵا ی ئەمریکی رایگەیاندووە، کە شاندی ئەمریکا بۆ بەشداری لە کۆربەندی ئابووری جیهانی داڤۆس بریتی دەبن لە وەزیرانی بازرگانی، خەزێنەداری و هەروەها نوێنەری بازرگانی ئەمریکا و شاندەکە لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە سەرپەرەشتی دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com