نوچەنێت
فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و پاپای ڤاتیكانی ئاشكراكرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12/1/2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌یاوه‌ری شاندێك، كه پێكهاتبوون له‌قوباد تاڵه‌بانی جێگری، فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس-ی پاپای ڤاتیكان كۆبووه‌وه.
له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، پاپا فرانسیس پاپای كاسۆلیكه‌كانی جیهانی ئاشكراكرد و ڕایگه‌یاند “سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم باسی ئه‌و بارودۆخه‌ی بۆ پاپا كرد كه ئێستا هه‌رێمی تیادایه، هاوكات باس له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستای ههرێمو به‌غداش كرا”.
فوئاد حوسێن ڕاشیگه‌یاند، “به‌ده‌ر له‌دۆخی كریستیانه‌كانی هه‌رێم كه باسكرا، پاپا فرانسیس-یش چه‌ند پرسیارێكی له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێم و ئاواره‌كانه‌وه كرد”.
فوئاد حوسێن له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ههرێمو به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “به‌غدا سیاسه‌تی په‌راوێزخستنی هه‌رێم له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پیاده ده‌كات، به‌ڵام له‌وه‌دا شكستده‌هێنێت”.