ترەمپ، رێککەوتنی ئەتۆمی دەهێڵێتەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

چاوەڕێ دەکرێ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەندامەتی وڵاتەکەی وەک لایەنێک، کە واژۆی لە سەر رێککەوتنی ئەتۆمی کردووە، بەشێوەی مەرجدار درێژ بکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ١٢ی جانیوەری، سەرچاوەکانی هەواڵ لە سەر زاری کەسێکێ شارەزا و ئاگادار لە رەوتی بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکا، کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بێت، رایانگەیاندووە “دۆناڵد ترەمپ، رێککەوتنی ئەتۆمی بە شێوەی یەک لایەنە هەڵناوەشێنێتەوە، بەڵام بۆ درێژکردنەوەی دواتری رێککەوتنەکە، مەرجی دیاریکراوی دەبێت”.

بە پێی راپۆرتەکان، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی (١٢-١-٢٠١٨)بە درێژکردنەوەی رێککەوتنەکە، دەرفەتێکی دیکە دەخاتە بەردەم وڵاتانی لایەن لەم رێککەوتنە و هەروەها کۆنگرێسی ئەمریکا، تاکوو پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی رێککەوتننامەکە بکرێت، بە پێچەوانەوە، بۆ خولی دواتر ئامادە نابێ درێژی بکاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، رۆژی رابردوو لە سەر زاری دوو بەرپرسی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بڵاوی کردەوە، کە زۆریەک لە راێژکارەکانی سەرۆکی ئەمریکا، رایان لە سەر درێژکردنەوەی رێککەوتنەکەیە، بەڵام ترەمپ وەڵامێکی روونی و دیاریکراوی نەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com