ترەمپ بۆ ماکرۆن: ئێران واز لە سیاسەتی ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە بهێنێت

0

نوچەنێت-العربیە

کۆشكی سپی، رۆژی هەینی ١٢ی جانیوەری رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتا فەرەنسیەکەی، جەختی لە سەر گرنگی وازهێنانی ئێران لە سیاسەتی ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە کردۆتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەم پەیوەندیەدا تەلەفۆنیەدا، لە سەر گرنگی رێزدانان بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران لە لایەن سەرجەم لایەنەکانی رێککەوتنەکە کردۆتەوە.

نووسینگەی سەرۆکایەتی فەرەنسا لەم بارەوە رایگەیاند: ماکرۆن بە ئاماژەدان بە رێککەوتنی وڵاتانی رۆژئاوایی لە گەڵ تاران لە ساڵی ٢٠١٥، گوتی: فەرەنسا لە سەر جێبەجێکردنی ورد و خاڵ بەخاڵی رێککەوتنەکە پێداگری دەکاتەوە.

سەرۆکی فەرەنسا هەروەها گوتوویەتی: جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، وێڕای گفتوگۆ لە گەڵ ئێران لە بارەی بەرنامەی موشەکی و سیاسەتی ناوچەیی ئێران، بۆ دڵنیابوون لە ئاسایش و سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گرنگە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com