کوەیت ئامادەیی خۆی بۆ میوانداری کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند

0

نوچەنێت-ئیلنا

سندوقی گەشەی ئابوری کوەیت، ئامادەیی ئەم وڵاتەی بۆ میوانداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق خستەڕوو.

سندوقی گەشەی ئابوری کوەیت، وێڕای خستنەڕووی ئامادەیی خۆی بۆ میوانداری کردنی ئەم کۆنفرانسە، جەختیش دەکاتەوە، کە قۆناغی داهاتوو، پێویستی بە رێککەوتنی دەوڵەتی عێراق و کۆمەڵگای جیهانی، سەبارەت بە پلانی هاوبەش بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی و سەقامگیری عێراقە لە درێژماوەدا.

سندوقی گەشەی ئابوری کوەیت هەروەها رایگەیاندووە، کە تەوەری ئەم پلانە، باشترکردنی باری گوزەران و ژیانی هاوڵاتیانی عێراق و پشتیوانی لە یەکریزی نیشتمانی و پێکهێنانی متمانەیە لە نێوان گەلی عێراق، بە تایبەت لە پەیوەندی لە گەڵ ئیدارەدانی دەوڵەت.

بە پێی بەڵگەیەک، کە پێگەی السومریە بڵاو کردۆتەوە، ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەم کۆنفرانسە، دەستەبەرکردنی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ پلانەکانی پەیوەست بە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی عێراق، ئەمەش پێویستی بە هاوکاری دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیە.

راکێشانی پشتیوانی دارایی لە سەرچاوەی جۆراوجۆر بۆ یارمەتیکردنی عێراق و دابینکردنی پێداویستیەکانی ئەم وڵاتە بۆ ئاوەدانکردەوەی عێراق، ئامانجێکی دیکەی کۆنفرانسەکەیە.

لە راگەیێندراوی سندوقی گەشەی ئابوری کوەیت، هاتووە: ئەم کۆنفرانسە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ژێر چاودێری میری کوەیت بەڕێوە دەچێت، بەڵام ئاماژە بە رێکەوتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە نەکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com