تاڵیبان بەرپرسایەتی تیرۆری بێنەزیر بوتۆی گرتە ئەستۆ

0

نوچەنێت-دەیلی تایمز

رێکخراوی تاڵیبانی پاکستان، دوای دە ساڵ لە تیرۆرکرانی بێنەزیر بوتۆ، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری پاکتسان، بەرپرسایەتی ئەم تیرۆرەی گرتۆتە ئەستۆ.

بە پێی راپۆرتی دەیلی میل، تاکوو ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسایەتی تیرۆری بێنەزیر بوتۆی نەگرتۆتە ئەستۆ، بەڵام ئەم دواییانە تاڵیبانی پاکستان لە کتێبێکدا لە ژێر ناوی شۆڕشی مەحسود، وەزیرستانی باشور، بەرپرسیاریەتی ئەم تیرۆرەی گرتۆتە ئەستۆ.

ئەم کتێبە لە لایەن یەکێک لە سەرکردەکانی تاڵیبان بە ناوی ئەبو مەنسور ئاسیم، موفتی نور وەلی نووسراوە و لە رێکەوتی ٣٠ نۆڤەمبەری ٢٠١٧ لە پارێزگای پاکتیکای ئەفغانستان چاپ و بڵاو بۆتەوە.

ئەم کتێىە ٥٨٨ لاپەڕەیە و تیایدا کۆمەڵێک وێنەی سەرکردەکانی تاڵیبان بڵاو بۆتەوە.

بێنەزیر بوتۆ، لە ٢٧ی دیسەمبەری ٢٠٠٧ لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی لە راولپێندی پاکستان کوژرا.

دوای ئەو رووداو، پەرویز موشەڕەف، سەرۆکی پاکستان بەرپرسایەتی ئەم تیرۆرەی خستە ئەستۆی تاڵیبان، بەڵام ئەم گروپە لای خۆیەوە رەتیکردەوە.

هەر لەم پەیوەندیەدا، بەرپرسانی دەوڵەتی موشەڕەف، فایلێکی دەنگی بڵاوکردەوە،  کە تیادا دوو بەرپرسی تاڵیبان لەبارەی مەرگی بێنەزیر بوتۆ گفتوگۆیان دەکرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com