جوبەیر: ئێران دەبێ میلیشیاکانی لە سوریا بکشێنێتەوە

0

نوچە-مشرق
وەزیری دەرەوەی سعودیە دەڵێت، کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩،وازی لە سیاسەتی هەناردەکردنی شٶڕش نەهێناوە و پێیوایە دەبی هەموو شیعەکانی جیهان سەربە ئەوان بن، ئەمەش گاڵتەجاڕییە.
عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە، رەخنەی توند لە رێککەوتنی ئەتۆمی دەگرێت و دەڵێت، رێککەوتنی ئەتۆمی کەمایەسی پێوە دیارە و رێگە بە تاران، دەدات کە بە گوێرەی پێویست، یۆرانیۆم بپیتێنێت و لە ئەنجامدا دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات.
جوبەیر هەروەها دەڵێت، خاڵی لاوازی دووەمی رێککەوتنی ئەتۆمی، مەسەلەی چاودێری و وردبینی لە بنکە سەربازیەکانی ئێرانە کە ئێران لەم بارەوە بەربەست دروست دەکات.
وەزیری دەرەوەی سعودیە، لە بارەی ئامادەبوونی هێزەکانی سەر بە ئێران لە سوریا، دەڵێت، پێویست بە بوونی هێزی ئێرانی لە سوریا ناکات. قەیرانی سوریا، پەیوەندی بە خودی سوریەکانەوە هەیە جوبەیر جەخت لەوەدەکاتەوە، کە دەبی ئێران میلیشیاکانی خۆی لە سوریا بکشێنێتەوە و سوریەکان بۆ خۆیان بڕیار لە سەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی قەیرانی وڵاتەکەیان بدەن..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com