عەبادی سواری کەشتی ئێران دەبێت

0

نوچەنێت

قاسم سولەیمانی، لە شاری رەقەوە توانی بەربەستەکانی سەر رێگای هاوپەیمانی حەیدەر عەبادی و حەشدی شەعبی، هەڵبگرێ و زەمینەی هاوپەیمانی هەموار بکات. هاوپەیمانییەک کە دواتر عەمار حەکیمیش پێوەی پەیوەست بوو. ناوی ئەم هاوپەیمانێتیە، کەشتی نوحە.

قاسم سولەیمانی، سۆکانداری ئەم کەشتیەیە و بە عەسای موسا، ناکۆکییەکانی عێراق چارەسەر دەکات. بەم حاڵەشەوە، چارەسەری لەم بابەتە، رەنگە رەخنە  وناتێگەیشتن و گازاندەی زۆری بە دواوە بێت، بە تایبەت بۆ کەسانێک کە لەم کاروانە بە جێماون.

تا کاتژمێرەکانی  پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممەی رابردوو، ئەوەی لە مەیدانی هاوپەیمانێتیەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەبیندرا، بە تەواوی پێچەوانەی ئەو باس و مشتومڕانەی پێشتر بوو. عەبادی رێککەوتنێک لە گەڵ رێکخراوی بەدر واژۆ دەکات کە هادی عامری رابەرایەتی دەکات.

چەن کاتژمێر دواتر، عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە سواری کەشتییەکە دەبێت و لە سەر یەک ئەم کەشتییە، زیاتر لە ٢٠ گروپ و قەوارەی سیاسی لە خۆ دەگرێ کە زۆربەیان لە ژێر هەژمون و کاریگەری ئێراندان.

پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، چووە بەغدا تا دوایین گۆڕانکاریەکان لە بارەی هاوپەیمانی جێی پەسەند و دڵخوازی تاران چاودێری و ئاراستە بکات. هاوپەیمانییەک کە دوو کۆڵەکەی سەرەکی هەبوو، عەبادی و حەشدی شەعبی، ‏دوای چوونی قاسم سولەیمانی بۆ بەغدا و گفتوگۆیەکی چروپڕ لە نێوان لایەنەکان، هاوپەیمانییەکی یەکپارچە لە پێکهاتەی شیعە و ژمارەیەکی دیکە لە لایەنەکانی عێراق پێکهات.

بۆچوونی تاران روونە، پێی وایە دەبێ سەرجەم گەورە بەرپرسانی سیاسی ژێر چەتری ئەم هاوپەیمانێتیە، مالیکی لێ بەدەر بێت، لە یەک هاوپەیمانی کۆببنەوە.

بە پێی هەڵسەنگاندن و پێشبینیەکان، تاران بە نیازە هاوپەیمانی پێشووی خۆی، واتە مالیکی، گۆشەگیر بکات.

ئامانجێکی سەرەکی تاران، پەیوەست بوونی هەموو هاوپەیمانانیەتی بە لیستی عەبادی، کە لە سەرووی هەموویانەوە هادی عامری دەبیندرێ. عامرییەک کە وەک خۆی لە دژی پەیوەستبوونی رەوتی سەدر و عەمار حەکیمە بەم هاوپەیمانییە.

عامری لە کۆتایی گفتوگۆ  ودانوستانەکان، بڕوای بە پێویستی پەیوەستبوونی عەمار حەکیم و سەدر  وهاوپەیمانەکانی بە  هاوپەیمانێتیەکەی عەبادی هێنا، بەڵام  خودی سەدر بە هۆی بوونی حەشدی شەعبی، لە پەیوەست بوون بەم هاوپەیمانێتیە خۆی بە دوور گرتووە.

سەدر بە لایەوە سەیرە، کە عەبادی پەیوەستی ئەم ئێئتلافە بووە. ئە ودەڵێت، پێمان وابوو عەبادی پیاوێکی میللی گەرا و ریفۆرمیستە. ئێمە پشتیوانی ئەم هاوپەیمانێتیە ناکەین، ئەم جۆرە لە هاوپەیمانی زەمینەی بۆ گەڕانەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران فەراهەم دەکات. هەر بۆیە ناچینە ناو وەها هاوپەیمانێتیەک.

کەسە نزیکەکانی عەبادی و کەسانی وەک مالیکی، کە لە دەرەوەی بازنەی ئەم هاوپەیمانێتیەن، رەخنەیان لەم ریزبەندییە هەیە.

لە لایەی دیکەوە، لایەنەکانی کورد و سوننە نیگەرانی ئەوەن ئەم  هاوپەیمانێتیە، زۆربەی کورسییەکانی پەرلەمان مسۆگەر بکات. بە جۆرێک کە نەکرێ بەرامبەری بوەستنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com