په‌رله‌مانتارێكی پارتی، سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا و تاران به‌ گرنگ ده‌زانێت

0

نوچەنێت: تایبەت

په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و تاران گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه. هه‌تا زوو ده‌ست به‌ كۆبونه‌وه‌ بكرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه‌”.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠-١-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی هه‌ریمی كوردستان، گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوه‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌مان شاندی هه‌رێم، گهی‌شتنه‌ تارانی پایته‌ختی ئێران و بڕیاره‌ سبه‌ینێ، لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، ده‌ست به‌ كۆبونه‌وه‌كانیان بكه‌ن.

له لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت، شوان شێخ ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ گرنگی سه‌ردانی نێچیرهڤان بارزانی و شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و تاران رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار داوای ده‌ست پێکرنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان و هه‌ولێر و به‌غدای کردووە. بۆیه‌ گفتوگۆ به‌ تاكه‌ چاره‌سه‌ر ده‌زانین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ده‌ستوری و دارایی و سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، سه‌ردانی ئه‌م شانده‌ باڵایه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا و تاران، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ كلیلی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان ،  هه‌تا زوو گفتوگۆ ده‌ستپیبكاته‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لادایه‌ به‌ تایبه‌ت هه‌رێم .

سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی ئه‌مریكا بۆ سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا، شوان شێخ ئه‌حمه‌د گوتی، ئه‌مریكا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی هه‌رێم و به‌غدای له‌لاگرنگه‌ و چه‌ندین جار داوای گفتوگۆ هه‌رێم و به‌غدای كردووه‌. به‌ پێی ده‌ستوری عێراق، دوای ڕوداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوی كه‌ركوك ئه‌مریكا داوای كردووه،‌ ‌ كێشه‌ی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان له‌ریگه‌ی ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوره‌وه‌ چاره‌سه‌ربكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com