مەسعود حەیدەر: موچە و خاڵە سنوریەکان بەرەو چارەسەر دەچن

0

نوچەنێت

ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان لە په‌رله‌مانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە وەزارەتی دارایی عێراق ژمارە بانکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠-١-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی‌ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی شاندێك سه‌ردانی به‌غدای کرد، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌‌ و چه‌ندین دۆسیه‌ی په‌یوه‌ست به‌ ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم‌ و به‌غدایان تاوتوێكرد.

مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، له‌ په‌یجی تایبەتی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌ و دەڵێت “لەسەرەتای مانگی یەکی ٢٠١٨ زانیاریمان وەرگرت لەسەر کردنەوەی ئەم ژمارە بانکیە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان، بەپێی ئەم بەڵگەنامەی وەزارەتی دارایی عێراق، ژمارەی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە کراوەتەوە و حکومەت ٤٥٠ ملیار دیناری خستۆتە سەر حیسابەکە بۆ پێدانی شایستە داراییەکانی ھەرێم”.

مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتوویەتی “ئەو زانیاریانەی لای بەندە ھەیە زۆرێک لە دۆسێکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەتایبەت موچە و خاڵە سنوریەکان بەرەو چارەسەر دەچن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com