موحسن عوسمان: ئەو شاندانەی هەرێم دەچنە بەغدا نوێنەرانی کورد نابینن

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەر شاندێک هاتبێتە بەغدا، چ لەسەر ئاستی حزبی و چ ئاستێکی حکومی، هیچ تێکەڵاوی کۆنتاکتێکیان لە گەڵ پەرلەمانتارانی کورد نەبووە و دانەنیشتوون.

له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی نێچیرڤان بارزانی، له‌ دوای شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ رۆژی ٢٠-١-٢٠١٨، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم و به‌رپرسانی به‌غدا ئه‌نجام درا. به‌ رای چاودێرانی سیاسی، ده‌كرێ ببته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستان له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی، سەبارەت بە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا رایگەیاند: ئێمە ماوەی چوارساڵە وەک خولی پەرلەمان هەر شاندێک هاتبێت، چ لەسەر ئاستی حزبی و چ ئاستێکی حکومی، هیچ تێکەڵاوی کۆنتاکتێکیان لە گەڵ پەرلەمانتارانی کورد نەبووە و دانەنیشتوون. هەرچەند ٦٥ ئەندام پەرلەمان لە گەڵ چەند کەسێک، دیکە لە ئاست پەرلەمانتارن، نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەی کورد دەکەن؛ یان لانی کەم لە گەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان دانیشن و وێنەیەکی ئەوان وەرگرن، کە کاریگەری ئەوان لەسەر حکومەت، پێکهاتەکانی دیکەی ناو پەرلەمان و دادگای فیدڕاڵی، کە بەرچاو روونییەک دروست دەبوو، بەڵام بەداخەوە نەبوو.

لە بارەی ئەجێندانی سەردانی شاندی حکەمەتی هەرێم ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە دا، کە ئەوەی ئێمە بیستوومانە لە رێگەی هۆکارەکانی راگەیاندنەکانەوە، لە کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا ١٠ خاڵ دەستنیشان کراوە، وەک سنوورەکان، موچە و بودجە …هتد. هەروەها حکومەتی هەرێم لە قۆناغێکدایە ناچارە هەندێک لە مەرجەکان قەبووڵ بکات، بۆ ئەوەی کورد لەو گرفتە دەرباز بێت، وەک ئابووری و مۆڕاڵ.

 موحسن عوسمان دەڵێت، وەک دەزانین کوردستان و عێراق بەرەو هەڵبژاردن دەچن و کەشی هەڵبژاردنیش وادەکات، کە لایەنە سیاسییەکان ناتوانن زۆر تەنازول بۆ یەکتر بکەن، لەگەڵ ئەوەش فشار لەسەر  کورد و بەغداش هەیە، تا دوای چەند ساڵ شەڕی داعش، جۆرێک لە سەقامگیری دروست ببێت، هەروەها ئەو مەرجانەی بەغدا هەیەتی کورد قبوڵی دەکات.

پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، کە بەگشتی پێکهاتەکانی بەغدا دڵگرانن، کە کورد بۆ هەندێک شتی سیادی بچنە تورکیا و ئێران، بەبێ ئەوەی بێنە بەغدا، چونکە لە ئەنجامدا لە بەغدا چارەسەر دەبێت و کورد بەشێکە لە عێراق. پێدەچێت لەمەوبەدوا هەماهەنگییەک هەبێ، کە ئەگەر سەردانئ تورکیا و ئێران بکرێت، لە چوارچێوەیەک، کە بەغدا ئاگەداری پڕۆژەکەیان یان ئەجێندای گشتی  سەردانەکەیان بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com