قاسم سولەیمانی، ئەندازیاری هەڵبژاردنی عێراقە

0

نوچەنێت

لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، هێزە میلیشیایەکانی ژێر پشتیوانی و کۆنتڕۆڵی ئێران رایانگەیاند، کە هاوپەیمانییەکیان لە ژێر ناوی هاوپەیمانی “الفتح” پێکهێناوە. هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدر و ئەندامی پەرلەمانی عێراق، کە پەیوەندییەکی چڕوپڕی لە گەڵ سوپای پاسدارانی ئێران و قاسم سولەیمانی هەیە، سەرۆکایەتی ئەم هاوپەیمانێتییە دەکات.

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس، نازناوی “شەهیدی زیندوو”ی بە هادی عامری داوە. هێزەکانی ژێر پشتیوانی سوپای قودس خۆیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی دەوڵەتی عێراق ئامادە دەکەن، تاکوو سیستمێکی سیاسی نوێ لە عێراق بهێننە کایەوە.

لێکدانەوەی “الفتح” نێشانی دەدات، کە هاپەیمانی هێزە میلیشیایی و شیعەکانی عێراق و باڵی سیاسی ئەم هێزە بە پشتیوانی ئێران، هێزێکی خاوەن پێگە و جەماوەر هەژمار دەکرێ، کە لە رێکخستنی هێزەکانی عێراق رۆڵی کاریگەری هەیە. زۆرینەی ئەندامانی ئەم باڵە سیاسییە، پەیوەندییەکی مێژووییان لە گەڵ ئێران هەیە. ئەم هاوپەیمانێتیە هەروەها ئەو هێزە بچوکانەش لە خۆدەگرێتەوە، کە باڵی سەربازییان نییە، هەروەها بریتییە لەو کەمینانە، کە رەنگە باڵی سەربازییان هەبێت، بەڵام ئەزموونی سیاسییان نییە. ئەم هاوپەیمانێتیە بە باشی دەری دەخات، کە هێزەکانی ژێر پشتیوانی ئێران بە چ شێوەیەک مامەڵە لە گەڵ دۆخەکە دەکەن. هەروەها دەرخەری ئەو راستیەیە، کە هێزە شیعەکانی شوێندانەر لە بەغدا و نەجەف، بە چ شێوەیک باڵە سەربازی و سیاسییەکانی خۆیان رێکدەخەن، تاکوو پانتایەکی گەورەتری بۆ چالاکیەکانی خۆیان لە قۆناغی هەڵبژاردن دەستەبەر بکەن.

لە ١٤ی جانیوەری، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە رابەرایەتی هاوپەیمانێتی “النصر” دەکات، رایگەیاند: لە گەڵ هاوپەیمانی “الفتح” رێککەوتوون و هاوپەیمانێتیەکی نوێیان پێکهێناوە. ئەم بەیانەی عەبادی، ناڕەزایی و کاردانەوەی زۆری بەدواوە بوو. موقتەدا سەدر، رۆژێک دوای راگەیاندنی جیابوونەوەی عەبادی لە الفتح، گوتی ئەم رێڕەوە، ئاراستەکەی بەو گەندەڵی و لەناوچوونە. بەڵام عامری بۆچوونێکی دیکەی هەبوو، عامری رایگەیاند: الفتح ئامادەیە لە دوای هەڵبژاردن مامەڵەیەکی دیکە بکات. هەروەها گوتی، هۆکاری جیابوونەوەکە، تەنها کێشەی تەکنیکییە. هاوپەیمانی الفتح، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: چوونە دەرەوەی ئەم رەوت لە هاوپەیمانێتی لە گەڵ رەوتی الفتع تەنها هۆکاری تەکنیکی هەیە و ئێمە هیچ ناکۆکیەکمان لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق نییە. لە راگەیێندراوەکەی الفتح هاتبوو: عەبادی نە ئێستا و نە پێشتریش لەبارەی پۆستی سەرۆکوەزیران لە کابینەی داهاتوو، بۆ خۆکانیدیکردنی هیچ مەرجێکی نەبووە. ئێمە پەیوەنییەکی برایانە و دۆستانەمان لە گەڵ عەبادی هەیە و ئامادەین لە دوای هەڵبژاردنەکان هاوپەیمانی لە گەڵ پێکبهێنین. هەروەها ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە، کە گوایە هاوپەیمانی فەتح مەرجی بۆ عەبادی داناوە تاکوو سەدر و حەکیم بەشداری لەم ئێئتلافە نەکەن. الفتح هەروەها رایگەیاند: بانگهێشتی موقتەداسەدر، نوری مالیکی و عەمار حەکیم، بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لە گەڵ رەوتی النصر، بە رێککەوتن لە گەڵ عەبادی بووە.

بە پێی راپۆرتی رۆژنامەنووسان و میدیاکانی عێراقی، قاسم سولەیمانی، هەمان ئەو کەسە بووە، کە نێوەندگیری بۆ دانوستانی سەرەتایی لە نێوان عەبادی و فەتح کردووە. عەبدوڵڵا هەوێزی لەم بارەیەوە تویتێکی کرد و رایگەیاند، کە جەنەڕاڵی ئێرانی (قاسم سولەیمانی) لە ١٣ی جانیوەری زەمینەی بۆ چاوپێکەوتنی دوو لایەن و ئەم مامەڵە گەورەیە فەراهەم کردووە. هەندێک لە میدیاکانی عێراق دەڵێن ئەم هاوپەیمانێتییە، بەو هۆیە هەڵوەشایەوە، کە سەدر رای لە سەر بوونی گروپەکانی ژێر پشتیوانی ئێران لە هاوپەیمانێتیەکە نەبوو.

بە نزیک بوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئێران هەموو رێوشوێنێک دەگرێتە بەردەم، تاکوو ئامادەبوون و نفوزی خۆی لە عێراق بەهێزتر بکات و ئەوەی ئامانجیەتی، بەهێزترکردن و پەرەپێدان بە تۆڕەکانیەتی لەم وڵاتە. دەوڵەتی ئێستای عراقیش بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆی بە رادەیەکی زۆر بەستراوە بە ‌هێزەکانی ژێر پشتیوانی ئێرانە، بۆچوونێک هەیە، کە پێی وایە یەکێک لە جێگرەکانی قاسم سولەیمانی رۆڵی یەکلاکەرەوەی لە هاوپەیمانێتی سیاسی و کابینەی حکومەتی عێراق هەیە لە داهاتوودا.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق گوتوویەتی: لەم مانگەدا سەپەرشتی پاکێجێکی یارمەتی لۆجستی، ئەندازیاری و سەربازییە بۆ سوپای عێراق، ئەمەش بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی نۆژەنکردەوە و رێکخستنەوەی سوپاکەیە.

مەسجدی راشیگەیاندووە: ئێران لە رووی راوێژکارییە هاوکاری و یارمەتی وەزارەتی بەرگری، پۆلیسی فیدڕاڵ و وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەکات. لەم نێوەدا، ئێران هەوڵی بەهێزرکردنی پەیوەندی بازرگانی لە گەڵ عێراق دەدات و قەبارە و رێژەی ئەم پەیوەندیانەی لە ماوەی ٥ ساڵدا گەیاندۆتە ٢٠ ملیار دۆلار. پڕۆژە مەزهەبی و کەلتوریەکان بەشێکی دیکەی ئەم هەوڵانە پێکدێنێت.

سەرچاوە: بزنێس ئینسایذیر

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com