ئەمریکا، باس لە گواستنەوەی هێزێک بۆ عەفرین دەکات

0

نوچە-دەیلی سەباح

وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت، بەشێک لە هێزەکانی یەپەگە  بۆ بەرگریکردن لە کانتۆنی عەفرین، رەوانەی ئەم ناوچەیە کراون.

جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هێرشی سەربازی سوپای تورکیا بۆ سەر کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان و کاریگەری ئەم هێرشە بۆ سەر شەڕی دژ بە داعش، هەواڵی گواستنەوەی بەشێک لە هێزەکانی یەپەگە لە هەرێمەکانی دیکە بۆ کانتۆنی عەفرین، پشتڕاست دەکاتەوە.

ماتیس لە بارەی ژمارەی ئەم هێزانە زانیاری نەخستۆتە روو، بەڵکو تەنها ئامانجی جێگۆڕکێی هێزەکانی یەپەگەی خستۆتە روو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com