پلانی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا، لە عیراق دەکرێت

0

نوچە-العربیە

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهل حەق لە عێراق، هۆشداری دەداتە ئەمریکا، ئەگەری هێزەکانی خۆیان لە عێراق نەکشێننەوە ،هێرش دەکەنە سەریان.

قەیس خەز عەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهل حەق، دەڵێت، داعش لە عێراق تێکشکاوە، ئیدی هیچ پاساوێک بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە نابیندرێت.

خەز عەلی، هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا دەکات و دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە عێراق نەکشێنێتەوە، دەدرێنە بەر پەلاماری چەکدارانەکانی ئەسائیبی ئەهل حەق.

پێشتریش حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە پلانێکی حکومەتی بەغدا کردبوو بۆ کەم کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، کە لە لایەن ئەمریکاوە سەرکردایەتی دەکرێت. عەبادی جەختیشی کردەوە کە لە ئێستادا پێوستییان بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com