نوسینگەی عەبادی پلانێكی نوێی ئاشکراکرد

0

نوچە-ئاژانسەکان

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیوەندی لە گەڵ کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیێندرایكی بڵاو کردەوە و، تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم کۆبوونەوەیە دەرفەتێکە لەبەردەم کۆمەڵگای جیهانی، تاکو جەخت لە سەر بەڵێن و پابەندبوونی خۆیان سەبارەت بە عێراق بکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە،١٢ی فێبریوەری، نوسینگەی حەیدەر عەبادی، رایگەیاند، کۆنفڕانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەرفەتێکە بۆ جەختکردنەوە لە سەر پابەندبوونی کۆمەڵگای جیهانی بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق،بەغدا لەم کۆنفڕانسە پلانێکی تۆکمە دەخاتە روو.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی دەوڵەتی عێراق، گوتی، کۆنفڕانسی ئاوەدانکردەوەی عێراق کە بڕیارە لە کوێت بەڕێوەبچێت، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێ و تێیدا زیاتر لە ٧٠ وڵات و ١٨٥ کۆمپانیای گەورە لە ناوچە جیاوازەکان بەشدار دەبن.

حەدیسی هەروەها دەڵێت، کۆنفڕانسەکە بە- بەبشداری زیاتر لە ٣هەزار کەس بەڕێوەدەچێت کە ٢٠٠ کەس لە ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە گەورە بازرگان و سەرمایەدار دەبن.

بە  گوتەی حەدیسی، رۆژی یەکەمی کۆنفڕانسەکە تایبەت کراوە کە بە هەوڵەکانی کۆمەڵگای جیهانی بۆ پێکهێنانی سەقامگیری و دەرفەتی گەشە، بە تایبەت لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش.

رۆژی دووەمی کۆنفڕانسەکە، کۆمپانیاکان و سەرمایەداران و بازرگانان، بابەتی گرێبەستەکان لە گەڵ کەرتی تایبە لە عێراق و کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان تاوتوێ دەکەن و شاندە فەرمیەکانیش بابەتی یارمەتیە داراییەکان و پلانی وەبەرهێنان لە عێراق تاتوێ دەکەن.

راگەیێندراوەکەی نویسنگەی عەبادی هەروەها دەڵێت، بەغدا پلانێکی گشتگیر بۆ ئاوەدانکردەوەی عێراق پێشکەش دەکات. پلانەکە لە سێ بەش پێکهاتووە، بەراوردی رادەی وێرانی  وکاولکارییەکان، پلانی ئاوەدانکردەوە و نۆژەنکردنەوە  و بودجە.

ئەمە وێڕای ئەوەی، دەوڵەتی عێراق پانێڵێکی تایبەت بە دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی لە عێراق لە بواری پیشەسازی، کشتووکاڵ، وزە،گواستنەوە، خانوبەرە، تەندروستی و پەروەردە پێشکەش بە کۆنفڕانسەکە دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com