مامۆستایەکی ناڕازی: حکومەتی عیراق فشاری خستۆتە سەر هاوڵاتیانی هەرێم

0

 نوچەنێت:تایبەت

رێکخەری خۆپیشاندانەکانی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی، رایدەگەیەنێت، هە ڵوێستی ئێمە بەردەوامی ناڕەزایەتییەکانمانە، حکومەتی هەرێم و عێراق، بەرپرسن لە چاککردنی دۆخی ژیانی مامۆستایان و موچەخۆرانی هەرێم.

رۆژی سێشەممە ٦-٢-٢٠١٨، مامۆستایانی ناڕازی چوونە بەردەمی نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە سلێمانی، و داوای پێدانی موچەکانیان لەلایەن حکومەتی عێراق کرد، ئەمەش لەکاتێکدایە حەیدەر عەبادی دەڵێت، پەبەندین بەناردنی موچەی فەمانبەرانی هەرێم، بەڵام تائێستا هیچ بەڵێنێکی جێبەجێ نەکردووە. بۆیە مامۆستایان بەردەوامن لە دەربڕینی نارەزایی.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، مامۆستا هەورامان نیعمەت، رێکخەری خۆپیشاندانەکانی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی رایگەیاند”هەڵوێستمان بەردەوامی ناڕەزایەتییەکانمانە، ئـێمە فەرمانبەر و مووچە خۆری  حکومەتی هەرێمی کوردستانین، لە هەمان کاتدا هاوڵاتی عێراقین، بۆیە ئەو دوو حکومەتە، بەرپرسن لەم بارودۆخەی ئەگوزەرێ و بەرپرسن لە چاککردنی دۆخەکەو هەڵوەشاندنەی سیستەمی پاشەکەوتی موچە و، گوزەرانی موچەخۆران و فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان”.

مامۆستا هەورامان پێیوایە”بەرپرسی یەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستانە، چونکە لە ماوەی سێ ساڵدا ئێمە داوامان لێکردووە چارەسەری بکات، بەڵام چارەسەری نەکردووە، ئەگەر ئەو لەڕابردوودا ئەمەی چارەسەری بکردایە و پاشەکەوتی موچەی هەڵوەشاندایەتەوە، لە کاتێکدا نرخی نەوت گران بووە، پێویستمان بەوە نەدەبوو، کە رووبکەینە بەغدا”.

رێکخەری خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان، ئەوەشی خستەروو کە ئەو رووی داواکاری ئاتتاستەی کێ دەکات”رووی داواکاریم دەکەمە بەڕێوەبەری قوتابخانەکەم، دوای ئەوە بەڕێوبەری پەروەردە،  دوای ئەوە بەڕێوبەری گشتی، دوای ئەویش وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، دوای ئەو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوای ئەو سەرۆکی حکومەتی عێراق، دوای ئەوە سەرۆک کۆماری عێراق، چونکە ئەمە سیلسیلە ئیدارییەکەیەتی”.

مامۆستا هەورامان، جارێکی تر رەخنە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت” ئێمە فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستانین و رووی دەممان لە حکومەتێکە، کە موچەکەی بڕیوین، پاشەکەوتی بۆکردووین و ئێمەی گەیاندووە بەم بارودۆخە. بۆیە بابچێت لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت، بەداهاتی ناوخۆ بێت یان بەئابوری سەربەخۆ، یان بەهەر شێوەیەک بێت ئەو کێشەیە چارەسەربکات”.

هاوکات بەشێکی کێشەکان، دەخاتە ئەستۆی حکومەتی عێراق بەوەی، کە دوای روداوەکانی ١٦ئۆکتۆبەر نەوتێکی زۆر کەوتوەتە ژێر دەستی، بەجۆرێک لەجۆرەکان بەرپرسیارە لەچاککردنی ئەم دۆخەی ئێستا”.

سەبارەت بە بەڵێنەکانی حکومەتی عیراقی، ئەو مامۆستایە دەڵێت” حکومەتی عێراق، گوتی فشارەکانمان دەخەینە سەر حکومەتی هەرێم نەک هاوڵاتیان، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەو رێکارانەی ئەوان گرتوویانەتە بەر لەسەر شانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بووە، چەندجارێکش گوتویەتی موچە دەنێرم بەڵام تائێستانەیناردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com