بەغدا، تێچوی ئاوەدانکردنەوەی عێراقی راگەیاند

0

نوچە-رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەر زاری گەورە بەرپرسێکی عێراقی رایگەیاند، تێچووی ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە لە قۆناغی دوای داعش، بە ٨٨ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بەراورد دەکرێت.

ئەم ژمارەیە لە لایەن«اوصی عبدالفتاح»، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەت پلاندانانی عێراق، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیێندرا، لە ئەمڕۆ دووشەممە،١٢ی فێبریوەری لە کوێت دەستی بەکارەکانی کرد.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی عێراق، لەم بڕە پارەیە، دەبێ ٢٢ ملیار دۆلار بە شێوەی کورت ماوە، بخرێتە خزمەت عێراقەوە و ٦٦ ملیاری دیکەش دەبێ لە قۆناغی دواتر رادەستی بەغدا بکرێت.

لە سێ ساڵی رابردوو، بە هۆی شەڕی داعشەوە،١٣٨ هەزار یەکەی نیشتە جێبوون لە شار و ناوچە جیاجیاکانی عێراق لەناوچوونە و ٢  ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، هەر چەند عێراق لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو قەیرانی داعشی لەبەردەم بووە، بەڵام ئەم وڵاتە لە ماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا لە دۆخی جەنگدا بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com