ئێران خراوەتە داوەوە

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

تەل ئەبیب دەڵێت، رێگەی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێران داوە تا  بێتە ناو هەرێمی ئاسمانی ئەم وڵاتەوە، ئامانجیشی ئەوە بووە کە  بیسەلمێنێت  ئێران لە رێگەی سوریاوە، دەستدرێژی دەکاتە سەرخاکی ئیسرائیل.

بە گوێرەی سوپای ئیسرائیل، ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی  ئێران کە دواجار لە لایەن هێزی ئاسمانی ئەم وڵاتەوە کرایە ئامانج، لە بنکەی ئاسمانی تی-٤ لە نزیک پاڵمیرای سوریا، رەوانەی هەرێمی ئاسمانی ئیسرائیل کراوە.

چوونی فڕۆکە ئێرانییەکە بۆ هەرێمی ئاسمانی ئیسرائیل، بووە بیانوویەک تاکوو تەل ئەبیب هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر ئامانجەکانی ئێران، لە سەر خاکی سوریا.

بە گوتەی بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیل، کاتی دەوێ تاکو ئێران لە رادەی ئەو گورزە کوشندەیە تێبگات کە لە سوریا بەری کەوتووە.

جێگری فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دەڵێت، ئۆپەرایسۆنی ئاسمانی ئەم وڵاتە لە دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی ئێف١٦، لە دوای ساڵی ١٩٨٢بە گەورەترین و بەربڵاوترین هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا، هەژمار دەکرێت

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com