ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، هەڵوێستی جددی بەرامبەر حکومەتی عیراق وەردەگرێ

0

 نوچەنێت:تایبەت

‌ژمارەیەک ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەبەرامبەر ئەو دەستی دەستیپێکردنەی حکومەتی عێراق بە موچەخۆرانی هەرێم، یاداشتێکی نارەزای ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی هەڵوێستی جددی ئەنجومەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئامانج نەجیب سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەین لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند”یاداشتەکە واژوی زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە سەرە، بەڵام هێشتا ئاراستەی حکومەتی عێراقی نەکراوە، تەنها بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا، بەرزکراوەتەوە”.

ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات کە”یاداشتەکەیان نارەزایەتییە، لە سەرئەو دەستی دەستی پێکردنەی حکومەتی عێراق، بە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دەکات. داوامانکردووە بگاتە حکومەتی عێراق، ئەم یاداشتە رایەکی سیاسی نییە، بەڵکو رای خەڵکە، چونکە ئەنجومەنەکان نوێنەرایەتی خەڵک دەکەن”.

ئامانج نەجیب راشیگەیاند”کە حەیدەر عەبادی، باسکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کردووە بە موزایەدەی سیاسی و بۆ موزایەدەی هەڵبژاردن بەکارمان دەهێنێت، ئەو هیوایەی کە خەڵک بە بەڵێنەکانی حکومەتی عێراق هەیبوو، وادەرنەچوو، کە زۆر کەس موزایەدەی ئەوەی دەکرد، رووبکەینە حکومەتی عێراق بۆ پێدانی موچە و مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان”.   

سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەین، هەروەها گوتی”دەرکەوت کە حکومەتی عێراق، دەستی دەستیمان پێدەکات بەبیانوی ئەوەی کە وردبینی دەکات، ئەگەر بابەتەکە ورد بینیکردنی لیستی موچەخۆران بێت، ماوەکە ئەوەندەبوو کە ئەیان توانی قوتابخانە بەقوتابخانە بگەڕێن و چێکی مامۆستایانیان بکردایە و، موچەیان پێبدابوانایە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com