پەرلەمانتارە کوردەکان، دانیشتنی پەرلەمانیان وەستاند

0

نوچەنێت: تایبەت

وێڕای ناڕەزاییەکانی کورد، جارێکی تر هەوڵدرا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕؤژەیاسای بودجەی ٢٠١٨ بکرێت، بەڵام پەرلەمانتارانی کورد رێگرییان کرد.

دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی بڕیاریدا، پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لە ٪٢٧ وە بکاتە ٪١٢.٦، کورد ناڕەزایی دەربڕی و داوایان کرد کە پێذاچوونەوە بەم پڕؤژە یاسایە بکرێت، هاوکات فراکسیۆنە سوننەکانیش لە پشکی خۆیان رازی نین.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣-٢-٢٠١٨، پەرلەمانی عێراق هەوڵیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕؤژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨ بکات، بەهۆی گوێ نەدان بە داواکارییەکانی کورد، پەرلەمانتارانی کورد، توانییان دانیشتنەکەی پەرلەمان بوەستێنن.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، موحسین عوسمان، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە نوچەنێتی گوت، ئەمڕؤ جارێکی تر لە دانیشتنی پەرلەمان هەوڵدرا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕؤژە یاسای بودجە بکرێت، بەڵام ئێمە تێكماندا و توانیمان دانیشتنەکە بوەستێنین.

پەرلەمانتارە کوردەکە دەڵێت، لە شوێنەکانی خۆمان دانەنیشتین و چووینە سەر منەسە، بۆیە دانیشتنی پەرلەمان بۆ کاتژمێرێک دواخرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com