وڵاتێکی زلهێز، لەسەر پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دێتە دەنگ

0

نوچەنێت: تایبەت

لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان، لەگەڵ كونسوڵی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و، بڕیاردەی لیژنەکە دەلێت”داوامانکردووە حکومەتی ئەمریکا فشار بخاتە سەر حکومەتی عێراق، بۆ ئەوەی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم بدات”.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، زیاد حسین ئەندامی فراکسیۆنی پارتی وبڕیاردەری لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند”ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ ی بەیانی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر کۆبووینەوە، دوامان لە کونسوڵی و حکومەتی ئەمریکاکرد، کە فشار بخەنە سەر حکومەتی عێراق بۆئەوەی پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بدات”.

بڕیار دەری لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوەدەکات، کونسوڵی ئەمریکا پێی راگەیاندوین، ئێمە هەوڵی خۆمان دەدەین، بۆ ئەوەی بە غدا پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بدات.

زیاد حسین هەروەها گوتی”کونسوڵی ئەمریکا پێی گوتووین، کە فشارێکی زۆریمان خستووەتەسەر حکومەتی عێراق، بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق باشبکرێت، یەکێک لەو بابەتانەش فشار خستنە سەر حکومەتی عێراقە، بۆئەوەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بدات”.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com