سێ وەزیر دەستیان لەکارکێشایەوە

0

نوچەنێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەی بەشێک لەم وەزیرانەی قبوڵ کرد، کە حزبەکەیان لە حکومەت کشایەوە.

دوای ئەوەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە ١٦-١-٢٠١٨، کشانەوەی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیاند، وەزیرەکانی دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەشی پەرلەمان کرد.

 ئەمڕۆ سێشەممە، 13-2-2018،ئەنجومەنی وەزیران، نوسراوێکی بڵاوكردۆتەوەو واژۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بەسەرەوەیە، دەستلەكاركێشانەوەی سێ وەزیری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی قبوڵ کردووە.

وەزیرەکان بریتیین لە،محەممەد قادر هاودیانی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ‌و مەولود باوەموراد، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەوەكالەت ‌و غازی سەعید، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری كۆچ و كۆچبەران پەسەند كراوە.

لە بەشێكی نووسراوەكەدا هاتووە، کە ئەم بەڕێزانە لەئەرك ‌و فەرمانەكانی خۆیان بەردەوام دەبن، تاكو وەزیرێكی دیكە لە شوێنیان دادەمەزرێ‌ یان كارەكانی بە وەزیرێكی دیكەی دەسپێردرێ‌ بەوەكالەت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com