مۆسکۆ: پلانی دەوڵەتی کوردی لە ئارادایە

0

نوچە-سپۆتنیک

وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، ئاماژەکان پێمان دەڵێن، ئەمریکا بە نیازە دەوڵەتێکی کوردی لە ناوچەکانت رۆژهەڵاتی روباری فورات تا سنوری عێراق، پێکهبێنی و لەم رێگەوە مانەوەی خۆ لە سوریا بۆ هەتاهەتایە مسۆگەر بکات.

سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی روسیا جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەمریکا ،رەنگە بۆ ماوەی درێژخایەن و هەمیشە لە سوریا بمێنێتەوە.

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی روسیا، ئەمریکا تەنها ئامانجی خۆی لە ناردنی هێز بۆ سوریا، شەڕی دژ بە داعش رایگەیاندووە، لە کاتێکدایە داعش تێکشکاوە و واشنتۆن، شێواز و پاساوی دیکەی بۆ مانەوەی خۆی لە سوریا بە دەستەوەیە.

لاڤرۆف خەجت دەکات، کە ئەمریکا بە شێوەی تاک لایەنە و مەترسیدار لە سوریا دەجووڵێتەوە و یەکپارچەیی سوریای خستۆتە مەترسییەوە.

لە درێژەی لێدوانەکەی، لاڤرۆف دەڵێت، هەنگاوەکانی ئەمریکا بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی کوردی لە بەشێکی گەورەی قەڵەمڕەوی سوریا، لە کەناری رۆژهەڵاتی روباری فورات تاکو سنورەکانی عێراق.

سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەکەی لە بارەی کورد لە سوریا، سەرۆکی دیپلۆماسی روسیا دەڵێت، مۆسکۆ پاڵپشتی لە بەشداری کوردەکان لە پرۆسەی ئاشتی دەکات.

لاڤرۆف هەڵوێستی ئەمریکای بە کورتبینانە وەسف کرد و گوتی، تورکیا خوێندنەوەی بۆ هەڵوێست و سیاسەتی  تورکیا بەرامبەر بەکورد نییە. هەروەها هێرشی سوپای تورکیای بۆ سەر هەرێمی عەفرین، وەک  ئەنجامی ئەم کورتبینیەی واشنتۆن لێکدایەوە..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com