ناتۆ ، بڕیارێک لەبارەی سوپای عێراق دەردەکات

0

نوچە-رۆیتەرز

سکرتێری گشتیی رێکخراوی ناتۆ دەڵێت، لە سەر پێشنیاری ئەمریکا و بۆ بەشداری چالاکانە لە رەوتی بنیاتنانەوەی عێراق، پەرە بە خولەکانی مەشق و راهێنانی سەربازی بە هێزەکانی عێراقی دەدات.

یێنس ستولتێنبێرگ، سکرتێری پەیمان ئەتڵەنتییکی باکور(ناتۆ)، ئەمڕۆ سێشەممە،١٣ی فێبریوەری رایگەیاند، ناتۆ رەزامەندی لە سەر پێشنیاری ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی کاروبارەکانی ئەم رێکخراوە لە عێراق، دەربڕیوە.

ستولتێنبێرگ، لە بارەی ئەم بڕیارەی نوێیەی ناتۆ گوتویەتی، لە پێناوی گەیشتن بە ئاشتی ئەم بڕیارە دەرکراوە.

بە گوتەی سکرتێری گشتیی ناتۆ، وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، رۆژی پێنجشەممە،١٥ی فێبریوەری لە بارەی درێژکردنەوەی ماوەی کاروباری ناتۆ لە عێراق، کۆدەبنەوە و بڕیاری مەشق و راهێنانی سەربازی بە  سوپای ئەم وڵاتە تاوتوێ دەکەن.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەک بڵاوی کردبووەوە کە جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە نامەیەکدا داوای لە ناتۆ کردووە کە پلانی فێرکاری و راهێنانی سەربازی ناتۆ لە عێراق، لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی هەمیشەیی گەڵاڵە بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com