دەیان سەربازی روسی لەم هێرشەدا کوژراون

0

نوچە-بلۆمبێرگ

پێگەی بلۆمبێرگی ئەمریکی، لە راپۆرتێکدا لەبارەی هێرشەکەی هەفتەی رابردووی هێزەکانی هاوپەیمان دەڵێت، زانیاری تەواوی لە بەردەستدایە، کە لە ئەنجامی ئەم هێرشە دەیان سەربازی روسی کوژراون و مۆسکۆ بێدەنگی لێکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە،١٣ی فێبریوەری، پێگەی بلۆمبێرگ لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی هیرشی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سەر سوپای بەشار ئەسەد لە سوریا، دەیان کەسی روسی کوژراون.

بە گوێرەی بلۆمبێرگ، بە هۆی هێرشی هاوپەیمانان بۆ سەر ناوچەی دێرەزووری سوریا، زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژراون کە زۆربەیان شەڕکەری بەکرێگیراوی روسیان .

بەرپرسانی ئەمریکی بە بلۆمبێرگیان گوتووە، ژمارەی کوژراوەکان ١٠٠ کەسە و ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ کەسیش بریندار بوونە.هەروەها دەڵێن ئەم هێرشە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە پێشڕەوی ئەم هێزانە، بەرەو هێزەکانی ژێر پشتیوانی ئەمریکا بووە.

بە گوێرەی ئەم پێگە ئەمریکییە، بەرپرسانی ئەمریکی کاتی هێرشەکە پەیوەندییان بە روسیاوە کردوو، بەڵام پێیان گوتراوە، هیچ هێزێکی سوپای روسیا لەم ناوچەیە جێگیر نییە.

بە پێی راپۆرتەکە، لە ئێستادا دەیان کەس لە بریندارەکان کە کارمەندی کۆمپانیای ڤاگنەر بوونە، لە نەخۆشخانەکانی سەن پترزبۆرگ لە ژێر چاودێریدان، رونیش نییە ئەم هێزانە سەر بە کوێن یان ئەوەی، کە ئایا دەوڵەتی روسیا موچەی بۆ دیاریکردوون یان نا.

دەگوترێ، ئەم هێزانە ئەرکی پاراستنی پاڵاوگەکانی نەوتی سوریا-یان لە ئەستۆ بووە و، هێرشەکەش لە نزیک یەکێک لەم پاڵاوگە نەوتیانە رووی داوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا، بەرامبەر بەم هێرشە هەڵوێستی وەرگرتووە  ودەڵێت، ئەمریکا بە بیانوی شەڕی دژ بە داعش،هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوەو سامانەکانی سوریا دەدات.

گوتەبێکی کرملین گوتویەتی، روسیا تەنها ئاماری کوژراو -و برینداری هێزە فەرمیەکانی خۆی رادەگەیەنێ و، ئامادە نەبووە لەم بارەوە هیچ زانیاریەک بۆ بلۆمبێرگ بخاتە روو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com