فەرەنسا هۆشداری دەداتە ئێران

0

نوچە-ردایۆ فەرەنسا

گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، بە ئاماژەکردن بە گفتوگۆکانی هاوپەیمانانی ئەروپی و ئەمریکا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەڵێت، پاریس نیگەرانی بەرنامەی موشەکە بالستیەکانی ئێران و دەستوەردانەکانی تاران، لەکاروباری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، گوتویەتی، پاریس بەردەوام نیگەرانی بەرنامەی موشەکی تاران و چالاکیە تێکدەرانەکانی لە ناوچەکەیە، بە تایبەت لە پەیوەندی لە گەڵ  پشتیوانی کردنی حوسییەکانی یەمەن .

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە، بۆ پەرەپێدان بە ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە، بەرامبەر بە هەوڵەکانی ئێران بۆ تێکدانی باری ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com