ئاژانسێکی ئەوروپی، هەڵسەنگاندن بۆ ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون دەکات

0

نوچە-ئاژانسی هەواڵنێریی فەڕەنسا

دوای مانگێک تێپەڕبوون بە سەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا لە هەڵسەنگاندنێکدا دەڵێت، ئەم ئۆپەرایسۆنەی بە چڵە زەیتون دەناسرێتەوە. هیچ ئەنجامێکی مەلموسی بەدواوە نەبووە.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی ئەم ئاژانسە، بە دەر لەوەی کە ٣٢ کەس لە سەربازانی سوپای تورکیا لەم ئۆپەراسیۆنە  کوژراون و، ژمارەیەکی بەرچاویش برینداربوونە. ئەنقەرە بە هاوکاری هاوپەیمانانی سوری و گروپەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی، تەنها توانیویەتی ٣٥ گوند کۆنڕۆڵ بکات.

راپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، تورکیا لە زەلکاوێک چەقیوە، کە هاتنە دەرەوەی تێچووەیەکی زۆری بەدواوە دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە تورکیا سەبارەت بە هاوکاریکردنی شەڕڤانانی یەپەگە  و جێگرکردنی هێز لە عەفرین، هۆشداری داوەتە سوریا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com