مادونا وکیم کاردشیان گرێ بەستێک واژوو دەکەن

0

نوچە.نێت

 

 دورر لە کاری هونەری، هونەرمەندی پۆپی ئەمریکی مادونا،  بۆ فرۆشتن و نمایشکردنی کەرەستەی جوانکاری MDNA Skin کە تایبەت بە خۆیەتی، وا بریارە لە هۆڵی Barneys لە لۆس ئەنجلوس،نمایش بکرێت، کیم کاردشیان هەڵدەبژێرێت بۆ نمایشی کەرەستەکانی. 

بۆ نمایشکردنی کەرەستەکانی جوانکاری تایبەت بەمادونا خۆی،ئەو هونەرمەندە کەسایەتی بەناوبانگی ئەمریکی سەرنج راکێش،کیم کاردیشیان هەڵدەبژێرێت کە کیم، لەناو کۆمەڵگای ئەمریکیدا کاریگەری زۆری هەیە بەسەر خەڵکەوە، بەتایبەت لە بواری نمایش و کەلوپەلی جوانکاری خانمان، هەر بۆیە وا بریارە کە کیم نمایش بۆ کەلوپەل و بەرهەمەکانی  KKW Beauty، تایبەت بە مادونایە بکات. بۆ ئەو مەبەستەش، مادونا لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی ئوسکاری 90ەمدا ، لەبەردەم سوشیال میدیا و راگەیاندنەکاندا گرێبەست  لەگەڵ کیم کاردشیان واژوودەکات و کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن.

شایەنی باسە. مادونا وێنەکانی گرێ بەستی نمایشی کەرەستەی جوانکاری لەگەڵ ئەستێرەی بەناوبانگی تلفزیونی کیم کاردشیان،  لە ئاهەنگی ئوسکاری  90ەمدا، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام دەکاتەوە.

 


Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com